Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی "IBBC" ی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێكه‌وتى ٢٨ی١١ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەت، پێشوازیی لە  "بارۆنسز نیکۆڵسۆن" بەڕێوەبەری  ڕێکخراوی "IBBC" ی نێودەوڵەتی لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

 لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، له‌گه‌ڵ پرسی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی  و ڕاهێنانی مامۆستایان، بە تایبەت بابەتی پڕۆگرامەکانی خوێندن  لە هەرێمی کوردستاندا.

لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی بۆ ڕێکخراوی IBBC ی نێودەوڵەتی دووپات كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا .