قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەسنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر کرایەوە
![](/media/8019/whatsapp-image-2021-10-02-at-51408-pm-1-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132777370970000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢ی١٠ی٢٠٢١، بەچاودێری "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی ناوەندی هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی دواناوەندی (گەوهەر)ی کچان لەگەرەکی گەلاوێژ لە سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر كردەوە.
له مهراسیمی کردنەوەی قوتابخانهكهدا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو. پاشان وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی( دوو ملیار و پەنجا و سێ ملیۆن) دینار بنیاتنراوە.
هەر لەمەراسیمەکەدا لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەکە چەند سرود و گۆرانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.