وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە کۆنسوڵی ئیمارات ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکه‌وتى ٢٠ی١٠ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازى له بەرێز "ئەحمەد ئەلزاهری" کۆنسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر کرد.
له دیدارێكدا باس له هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردەو کۆنسوڵخانه‌ی ئیمارات کرا، لەگه‌ڵ چەند پرسێکى هەنوکەیی بواری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری پەروەردە ده‌ستخۆشی له کۆنسوڵخانه‌ی ئیمارات كرد، بۆ پاڵپشتیكردنی به‌رده‌وامی ئیمارات له سێکتەری پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس لە واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌ش له بواری گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستان، لەنێوان هەردوولا کرا.