وەزیری پەروەردە بەشداری كۆنفڕانسی پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەكشەممە ١٧ی١٠ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی (كلێمنس سمپتنەر) كونسوڵی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و بە یاوەری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان، بەشداری لە كۆنفڕانسی (پاش) بۆ فێرکردنی زمانی ئەڵمانی، لە هەولێر كرد.
هەر لە كۆنفڕانسەكەدا هەریەكە لە وەزیری پەروەردە و كونسوڵی وڵاتی ئەڵمانیا و بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی، وتاریان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
شایانی باسە ئەم كۆنفڕانسە بۆ گشت بەرێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانە ئەڵمانییەكان لە هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو.