وەزیری پەروەردە پێشوازی لە وەزیری تەندروستی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی١٠ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە "د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی کرد. لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ڕەوشی کۆڕۆنا و ڕێکارە خۆپارێزیی لەناوەندەکانی خوێندن و پڕۆسەی ڤاکسینی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان کرا.