Skip to the content

وەزیری پەروەردە چەند قوتابخانەیەکی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەسەر کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوێنی دووشەممە ٤ی١٠ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند ناوەندێكی خوێندنی لەشاری سلێمانی بەسەر كردەوە.
سەرەتا سەردانی دواناوەندی دواڕۆژی كرد تا لەنزیكەوە لەرەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن ئاگادار بێت و دواتر سەردانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستانی كرد و لەگەڵ ستافی كارگێڕی كۆمەڵگەكە كۆبووەوە چەند پرسێكی تایبەت بە كۆمەڵگە و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە لە كۆمەڵگە تاوتوێ كرا، پاشان لەمیانی سەردانەكەی دا كۆلیجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەدارانی بەسەركردەوە، لەسەردانەكانیدا چارەسەری كۆمەڵێك گیرو گرفتی ئەو ناوەندانەی خوێندنی كرد و هەندێك لە پێداویستییە سەرەكییەكان و باشتركردنی خوێندنی بۆ دابینكردن، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لەدەستەی كارگێڕیی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران كرد، لەپای راپەڕاندنی كارەكانیان و داوای لێكردن بەردەوام بن لە خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی هەمووان و بەردەوامبوونی پرۆسەی پەروەردە.