وەزیری پەروەردە بنكه‌ی پێدانی ڤاكسینی مامۆستایان لە هەولێر بەسەردەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی٩ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌یاوەری وەزیری تەندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و بهڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان، سه‌نته‌ری پێدانی ڤاكسینی بۆ مامۆستایان له شاری هه‌ولێر بەسەرکردەوە.
ئه‌م سه‌نته‌ره لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردە و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هەولێر به‌سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان دابینكراوه.
جێی ئاماژه‌یه ئەم بنکەیە هەفتانە ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابین دەکات و ڕۆژانه نزیكه‌ی ٥٠٠ مامۆستا ناونووس ده‌كرێن و ڤاكسین وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وەک ئاسانكارییه‌ك بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە تا له‌كات و ساتی دیاریكراو بتوانن ڕۆژانه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وەرگرتنی ژەمی ڤاكسین.