Skip to the content

بە زیاتر لە ملیارێک دینار، قوتابخانەیەک لە بیارە دروست دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی  بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی  هەڵەبجە، پێشوازی لە  " یاسین مـصطفی عارف"  کرد، کە ئەرکی دروستکردنی قوتابخانەی "دواناوەندی بیارەی شەریفەی کچان" ی لە بیارە گرتۆتە ئەستۆ، شایەنی باسە قوتابخانەکە پێکهاتووە لە (٩) پۆلی خوێندن و کارگێڕیی و هۆڵی کۆمپیوتەر و تاقیگە بە هەموو پێداویستییەکانیەوە.
 بڕی تێچووی یەک ملیار و سی و پێنج ملیۆن دینارە، پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.