قوتابخانەیەکی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری مێرگەسۆر کرایەوە
![](/media/10800/0dbdbca1-e600-42c2-870b-ad948409ff14.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132935276570000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۳ی٤ی۲۰۲۲، بە ئامادەبوونی "مەلا مستەفا مسعود بارزانی" و "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە یاوەریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی دواناوەندی (برۆ حەسکێ تێلی)ی لە گوندی شێخان لە ناحیەی گۆڕەتوو لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر كرایهوه.
له مهراسیمی کردنەوەی قوتابخانهكهدا وەزیری پەروەردە وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دواتر لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو.
ئەم قوتابخانەیه لەسەر ئەرکی کۆمپانیای(BC) بە هەماهەنگیی دەزگای خێرخوازی بارزانی دروستکراوە و پێشکەشی قوتابیانی ئەم دەڤەرە کرا . لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە کۆمپانیای ناوبراو.