وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە ڕێكخراوى "CAPNI" کرد
![](/media/10981/dddf8079-9711-409c-bbbc-1a9c38f15620.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132942131030000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکهوتى ۱۱ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وهزیرى پهروهردهی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەت، پێشوازى له "عمانوئیل یوخنا" سەرۆکی ڕێکخراوی"کاپنی-CAPNI" لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە بایەخدان بە پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و چۆنیەتی ڕەنگدانەوەی لە پڕۆسەی پەروەردە کرا.
لەکۆتاییدا لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو ڕێزلێنان بەخشرایە وەزیری پەروەردە.