وەزیری پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ٤ی ٢٠٢٢، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە ڕۆڵی میدیای حکومی و ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان فەرمانگە و ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە کرا.