Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوارشەممە رێکەوتی  ۱۳ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە "علی حميد  الدليمی" وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد.
 سه‌ره‌تا وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، سوپاسی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد كه‌ به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بووه‌، دواتر  باس لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێم کرا.
له‌لای خۆیه‌وه‌ وەزیری پەروەردەی هه‌رێم، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەم سەردانەی وەزیری پەروەردەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و ته‌واوی پاڵپشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه‌.