وەزیرى پەروەردە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکهوتى ۲٥ی نیسانی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وهزیرى پهروهردهى حکومهتى ههرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکە باس لەچەند پرسێکی هەنووکەیی بواری پەروەردە و ڕێنمایی ئەزموونە گشتییەکان کرا.