وەزیری پەروەردە بەشداریی لە چوارەمین پێشانگەی پیشەیی لە هەولێر كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی ۱۸ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی دكتۆر جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی پیشەییەکان و مامۆستایانی پیشەیی، بەشداری لە چوارەمین پێشانگەی پەروەردە پیشەییەکان لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان کرد.
لە کردنەوەی پێشانگەکە هەر یەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر وتەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و ڕۆڵی خوێندنی پەروەردەی پیشەییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند بە تایبەت لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێشانگەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ.