وەزیری پەروەردە و کونسوڵی گشتیی فەرەنسی كۆبوونهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٥ی ٤ی ۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە "ئۆلیڤییە دێکوتینی" کونسوڵی گشتیی فەرەنسی لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی نێوان وڵاتی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان و پرسی باشترکردنی قوتابخانەکانی فەرەنسی و خوێندنی فەرەنسی بە گشتی و ئەو گرفتانەی دێتە بەردەمیان خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە، دواتر وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی پەروەردەی بۆ دووپاتكردنهوه .