پێشانگەی زانستی و هونەری قوتابخانەی (کینگ)ی بنەڕەتی بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى۱۰ی٤ی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان،بە یاوەریی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران، بەشداری لە پێشانگەی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی "کینگ"ی ناحکومی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر کرد.
لە سەردانەکەدا لەلایەن مامۆستایان و قوتابییان چەندین چاڵاکی شانۆی و گۆرانی هونەری جۆراوجۆر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. دواتر وەزیری پەروەردە سەرجەم بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە.