Skip to the content

قوتابخانەی ئەحمەد موختار جاف لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی ئابی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقام و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، بەشداری لە کردنەوەی مه‌راسیمی قوتابخانەی ئامادەیی "ئەحمەد موختار جاف " کرد.

کە لەلایەن ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆکی لەسەر بودجەی کۆمپانیای هەڵەبجە گروپ بە گوژمەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بنیاتنراوە، کە دەکەوێتە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە.

لەو سەردانەیدا وەزیری پەروەردە وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووانی مەراسیمەکە کرد، و دواتر بەشداربوو لە دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی دیکەی 27 پۆلی کە لەلایەن ئاسۆی حاجی محەمەد بامۆکی دانرا بە گوژمەی٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، کە پاش تەواوبوونی پڕۆژەکە ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دەکرێت.