وەزیری پەروەردە سەردانی یانەی ئەسپسواری هەولێری کرد
![](/media/17103/d3590271-39b4-49b7-87ba-a2debb81e7d1.jpeg?center=0.4375,0.49358974358974361&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133145357700000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - رۆژی هەینی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە شاری هەولێر، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەروەردەی ناوەندی هەولێر، سەردانی یانەی ئەسپسواری هەولێری کرد ، قوتابیان جگە لە بەسەربردنی کاتێکی خۆش زانیاری نوێیان لەبارەی ئەسپەوە وەرگرت.
چالاکییەکانی دەرەوەی قوتابخانە بۆ قوتابیان گرنگیەکی زۆریان هەیە ، زیاتر بە کایەکانی دیکەی ژیان ئاشنایان دەکات و زانیاری زیاتریان پێدەبەخشێت و ئامادەیان دەکات بۆ بەرپرسیارێتی و بیرکردنەوە و دیدێکی فراوانتریان پێدەبەخشێت . مەرجە بۆ هەموو سەردان و چالاکییەکی دەرەوەی قوتابخانە روخسەت لە بەخێوکاری قوتابی وەربگیرێت وستافی کارگێڕیی و مامۆستایان خۆیان سەرپەرشتی سەلامەتی گواستنەوە و گەیاندنیان بۆ ئەو شوێنە بکەن و پێویستە ئەو شوێنەی سەردانی دەکرێت رەزامەندی لایەنی بەرامبەر وەربگیرێت و ئامانجەکە پەروەردەیی و سودبەخشین بێت بە قوتابیان .