وەزیری پەروەردە بەشداریی لە دیداری هاوبەشی بەشەکانی زمانی کوردی لە فاکەڵتییەکانی ئاداب و پەروەردە كرد
![](/media/10083/df201240-269b-4f9d-928f-2fe59d36370b.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132899001410000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی۲ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بە یاوەریی ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشداربوو لە دیداری هاوبەشی بەشەکانی زمانی کوردی لە فاکەڵتییەکانی ئاداب و پەروەردە سەبارەت بە “ شوێن و پێگەی زمانی کوردی لای حکومەتی هەرێمی کوردستان له ژێر ناونیشانی لە زمانێکی بەهێزەوە بۆ کوردستانێکی بەهێز.” کە لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا وەزیری پەروەردە سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئەکادیمیست و بەشداربووانی کرد، بەڵێنی پێدان کە ئەوەی پەیوەندیدارە بە وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکەین.
هەر لەسەردانەکەی دا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چەند قوتابخانەیەکی لەم دەڤەرە بەسەر کردەوە.