لە کابینەی نۆیەمی حکومەت ٥٥ قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان دروستکراوە
![](/media/9916/d3f925cd-6cc8-4647-b27a-b8cb73f0b34b.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132890026100000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۰ی۲ی۲۰۲۲، بە چاودێریی "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی (سەهەند)ی بنەڕەتی تێکەڵاو (۱۸) پۆلی لە گەڕەکی ئاراس له شارەدێی پیرزین لەهەولێر، له سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر كرایهوه.
له مهراسیمی کردنەوەی قوتابخانهكهدا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو پێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو. پاشان وەزیری پەروەردە وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی (ملیارێک و هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن دینار) بنیاتنراوە.