Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی "IBBC" نێودەوڵەتی لە عێراق کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی ۲ی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەت،  پێشوازی لە " بارۆنسز نیکۆڵسۆن" بەڕێوەبەری ڕێکخراوی IBBC نێودەوڵەتی لەعێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، سەبارەت بە ڕاهێنانی مامۆستایان بە شێوەیەکی گشتی و ڕیفۆرم لە بابەتی زمانی ئینگلیزی کرا.

لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و  وەزارەتی پەروەردەی بۆ رێکخراوی "IBBC" دەربڕی.