وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵى وڵاتی ئوردن لە هه‌رێمی كوردستان کرد
![](/media/9838/whatsapp_image_2022-02-07_at_53139_am__1_.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132888628620000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شه‌ممه ۷ی۲ی۲۰۲۲ ، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی، پێشوازى له "فوئاد خازر المجالی"کونسوڵى گشتیی شانشینی وڵاتی ئوردن و"حسن العویدي" یاریدەدەری کونسوڵی گشتیی كرد.
مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه بریتی بوو له زياتر ئاشنابوون به ڕه‌وشى په‌روه‌رده و فێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن له هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریی وڵاتی ئوردن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌ردە و فێركردن له هه‌رێمی كوردستاندا.
وه‌زيرى په‌روه‌رده ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى پەروەردەی دەربڕی لە دروستکردنى پەیوەندییە پەروەردەییەکان لەگه‌ڵ وڵاتی ئوردن له سه‌رجه‌م بواره پهروەردهییهكاندا.
له به‌رامبه‌ریشدا، شاندەکە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هه‌ر جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەک، به تایبه‌تیش له بواری ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی عەرەبی و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی وڵاته‌كه‌یان له بواره جیاجیاكاندا.