Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵى وڵاتی ئوردن لە هه‌رێمی كوردستان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ۷ی۲ی۲۰۲۲ ، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی،  پێشوازى له "فوئاد خازر المجالی"کونسوڵى گشتیی شانشینی وڵاتی ئوردن و"حسن العویدي" یاریدەدەری کونسوڵی گشتیی كرد.
مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ بریتی بوو له‌ زياتر  ئاشنابوون به‌ ڕه‌وشى په‌روه‌رده‌ و فێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن له‌ هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریی وڵاتی ئوردن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌ردە و فێركردن‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. 
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى پەروەردەی  دەربڕی لە دروستکردنى پەیوەندییە  پەروەردەییەکان لەگه‌ڵ وڵاتی ئوردن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ په‌روەرده‌ییه‌كاندا.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا، شاندەکە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هه‌ر جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەک، به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی عەرەبی و سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی وڵاته‌كه‌یان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.