وەزیری پەروەردە بەشداریی لە وۆرکشۆپی ناساندنی پرۆسەی جینۆساید دژ بە گەلی کورد كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی ١ی٢٠٢٢، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان، بەشداریی لە وۆرکشۆپی "ناساندنی پڕۆسەی جینۆساید دژ بەگەلی کورد"، كرد کە لەلایەن لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و بە هاوکاری سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و سەنتەری بێشکچی بۆ لێکۆڵینەوەی مرۆڤایەتی، و سەنتەری لێکۆڵینەوەی جینۆسایدی زانکۆی دهۆک و سەنتەری لێکۆڵینەوەی جینۆسایدی زانکۆی چەرمۆ، ڕێکخرابوو.
لە کۆی وۆرکشۆپەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی کە پێویسته به شێوازی جۆراوجۆر ئهم تاوانه نامرۆڤایهتیانهی دژی گهلی كورد ئهنجام دراون له هزر و بیری نهوهی ئێستاو نهوهكانی داهاتوو بهێڵدرێنەوە، كه ئهوهش بهوه دهكرێت له پڕۆگرامهكانی خوێندن گرنگی زیاتر به بابهتی تاوانهكانی جینۆساید بدرێت .