وه‌زيرى په‌روه‌رده هۆڵەکانی تاقيكردنه‌وه‌ی بەسەر كردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-سەرلەبانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكهوتی۱۰ی۱ی۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیرى پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەیاوەری پارێزگاری هەولێر، و به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندی هەولێر، سەردانى چەند قوتابخانەيه‌كى ناو شارى هەولێرى کرد و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم- وەرزی یەکەمی بەسەر کردەوە، تا لە نزیکەوە ئاگادارى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان و ئامادەکاری مامۆستایان و قوتابیان و تایبەتمەندی هۆڵەکان و گونجاوییان لەگەڵ فەزای تاقیکردنەوەکان بێت.
وەزیرى پەروەردە پاش گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستاکان و پرسیارکردن لە چەند قوتابى و خوێندکارێک سەبارەت بە چۆنیەتى پرسیارەکان و وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سوپاسی مامۆستایانی کرد.