وه‌زيرى په‌روه‌رده چەند قوتابخانەیەکی زیانلێکەوتوو لە شاری هەولێر بەسەر دەکاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی ١٣ی۱ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیرى پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە یاوەریی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، سەردانى چەند قوتابخانەيه‌كى ناو شارى هەولێرى کرد.
لەسەردانەکەی دا وەزیری پەروەردە ئەو قوتابخانانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لە شاری هەولێر زەرەرمەند بوون، دواتر گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستاکان کرد.
لە کۆتاییدا هیوای سەلامەتی بۆ گشت مامۆستایان و قوتابییان خواست.