وۆرکشۆپی ستراتیژیەتی پەیوەندیکردن و دابڕانی قوتابیان لە بەرنامەی بونیادنانی تواناکان به‌ڕێوه چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکه‌وتى ٣١ی١ی٢٠٢٢، " به ئاماده‌بوونی ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، و"عمار طارق" بەڕێوەبەری بەرنامەی بونیادنانی تواناکان لە عێراق و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیکردن و دابڕانی قوتابیان لە ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ، به ياوه‌ریى ڕاوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتييه‌كانى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ڕوونکردنەوە و چۆنیەتى جێبەجێکردنى ڕێبازی (ستراتیژیەتی پەیوەندیکردنی و دابڕانی قوتابیان لە بەرنامەی بونیادنانی تواناکان) بەڕێوە چوو.
وه‌زيرى په‌روه‌رده لە وتەیەکدا ڕۆڵی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری بەریتانی بەرز نرخاند و ئاماژەى بە گرنگى پڕۆژەکەدا بۆ بەرەوپێشچونى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لەهەرێمی کوردستاندا. لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەدا لەلایەن ئامادەبووان بیروڕا ئاڵوگۆر کرا بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و سوود وەرگرتن لەئەزموونی بەشداربووان.