وەزیرى پەروەردە پێشوازیى لە سەرۆکی زانکۆی ئەمهریکی سلێمانی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكهوتى ٢٧ی١ی٢٠٢٢، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەکان و مەشقکردن، پێشوازیی لە "د. برۆس فەرگەسۆن " سەرۆکی زانکۆی ئەمهریکی لە سلێمانی و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا، بۆ گەشەپێدانی بواری پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێنانی مامۆستایان کرا.