وەزیرى پەروەردە پێشوازیى لە کونسوڵی ئیمارات کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکه‌وتى ٢٠ی١ی٢٠٢٢، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی،پێشوازى له" ٲحمد الظاهري " کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.
له کۆبوونەوەکەدا باس له هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کونسوڵخانه‌ی ئیمارات کرا، لەگه‌ڵ چەند پرسی هەنووکەیی لە بواری پەروەردە و ڕاهێنانی مامۆستایان و سوود وەرگرتن لە بنەماکانی تاقیکردنەوەی (ئیم سات) لە هەرێمی کوردستان .
هه‌ر له دیدارەکەدا باس لە واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌ش له بواری گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی و قوتابخانەی دیجیتاڵی له هه‌رێمی كوردستان کرا.