وەزیری پەروەردە لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی باڵای پێداچوونەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن كۆبۆوه
![](/media/9291/85873d3b-f205-4eb5-9a08-fd01b72f0cfc.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132860139270000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٥ی۱ی٢٠٢٢، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ئاماده‌بوونی بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی باڵای پێداچوونەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و شارەزا و پسپۆرانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی پارێزگاکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە بەدواداچوونی کار و چالاکییەکانی پسپۆران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن کرد. هه‌روه‌ها گوێبیستی ڕاو سەرەنج و پێشنیاری شارەزا و سەرپەرشتیاران و پسپۆران بوو، بەڵێنیدا لە داهاتوودا داواکارییەکانیان به گوێره‌ی توانا ڕه‌خساوه‌كان جێبەجێ بکرێن.