وەزیری پەروەردە پێشوازیی لە کونسوڵى کۆمارى چیک لە هەولێر کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له "کاریڵ کۆرتانێک "کونسوڵى نوێی کۆمارى چیک لەهەرێمى کوردستان كرد.
سەرەتا وه‌زيرى په‌روه‌رده پیرۆزبایى لە کۆنسوڵى نوێ کرد و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بە سه‌ردانى کونسوڵى کۆمارى چیک بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستى زياتر ئاشنا بوون له ڕه‌وشى په‌روه‌رده و پرۆگرامەکانی خوێندنى پیشەیى و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکان له هه‌رێمى كوردستان به گرنگی باسى لێوه كرا. کونسوڵی چیک دووپاتی کردەوە ئامانجیان دروستکردنى پەیوەندى زیاتر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى هەردوو وڵات بوو و ئامادەیی خۆیان لە هەر جۆرە پاڵپشتى و پەیوەندی و هاوکارییەکى بوارى پەروەردەیی دەربڕى.
هەروەها کونسوڵى کۆمارى چیک باسى ئەو پەیوەندییە مێژووییەى وڵاتەکەى کرد لەگەڵ هەرێمى کوردستان و بە پێویستى زانى پەیوەندییەکان گەرموگوڕتر بن.
له كۆتاییدا وه‌زيرى په‌روه‌رده خۆشحاڵى خۆى و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى دەربڕى لە دروستکردنى پەیوەندییە پەروەردەییەکان.