وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە
![](/media/13138/41e6da44-158e-428b-80b2-ce22f5fa8630.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133012129410000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی حوزەیرانی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی ليژنەی پەروەردە و فێرکردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دانیشتنەکەدا باس لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە عێراقی فيدراڵ و هەرێمی كوردستان کرا، هەروەها شاندی پەرلەمانی عێراق پشتگیريی خۆیان بۆ دابينكردني پشكی هەرێمی كوردستان لەو ۱۰۰۰ قوتابخانەيەى بريار وايە لە سەرتاسەری عێراق دروست بكرێت، دووپات کردەوە.