وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق - (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە مەلا عەبدوڵا مەلا سعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا باس لە نەگۆڕینی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی و پڕۆگرامەکانی خوێندن و گرنگی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی کرا، هەروەها ئەو دەنگۆیانە لەلایەن وەزیری پەروەردە و سەرۆکی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڕەتکرایەوە کە باس لەلادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندەکەن.
وەزیری پەروەردە دووپاتی کردەوە کە بابەتی پەروەردەی ئیسلامی و خوێندنی ئایینەکانی تر بۆ رۆڵەی پێکهاتەکان بایەخی بەرچاوی پێ دەدەرێت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.