یاداشتی لێکتێگەیشتنی وەزارەتی پەروەردە و گرووپی زانکۆکانی جیهان واژۆکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكهوتى ٢٠٢٢/٧/٢٦ ئالان حەمەسەعید ساڵح وهزيرى پهروهردهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بەیاوەریی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەت، پێشوازی لە د.نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان و د. ئەمجەد سابیر سەرۆکی زانکۆی جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان ھەردوولا کرا. هاوكات رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و گرووپی زانکۆکانی جیهان واژۆکرا؛ ناوەرۆکی رێککەوتننامەکە بريتيیە لە ڕاھێنانی درێژخایەن بە ۳۰۰ مامۆستا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.