Skip to the content

دووسەد قوتابخانە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی نۆژەن دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢٠٠ قوتابخانە نۆژەندەکاتەوە و وەزیری پەروەردە سەردانی ڕێکخراوەکە دەکات.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٤ ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و  بەرێوەبەری گشتیی بیناسازی لە وەزارەت و  بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد و لەلایەن موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لێکرا.
لەکۆبوونەوەکەدا وەزیر دەستخۆشی لە دەزگای ناوبراو کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارە ۲۰۰ قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم نۆژەن بکاتەوە.
لەو هەڵمەتەی دەزگاکەدا بڕی دوو ملیۆن دۆلار کە دە هەزار دۆلار بۆ هەر قوتابخانەیەک تەرخانکراوە، ۲۰۰ قوتابخانە نۆژەندەکرێنەوە.