Skip to the content

وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق - (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ۲۰۲۲،  ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە  مەلا عەبدوڵا مەلا سعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا باس لە نەگۆڕینی  بابەتی پەروەردەی ئیسلامی و پڕۆگرامەکانی خوێندن و گرنگی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی کرا، هەروەها ئەو دەنگۆیانە لەلایەن  وەزیری پەروەردە و سەرۆکی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڕەتکرایەوە کە باس لەلادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندەکەن. 
 وەزیری پەروەردە  دووپاتی کردەوە کە بابەتی پەروەردەی ئیسلامی  و خوێندنی ئایینەکانی تر بۆ رۆڵەی پێکهاتەکان  بایەخی بەرچاوی  پێ دەدەرێت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.