وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی يهكشهممه ڕێكهوتی ۳ی تەممووزی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی لە (چۆ کیجۆنگ) كونسوڵى گشتى کۆمارى كۆريای باشوور له ههرێمى كوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا كونسوڵى كۆريا باسی لە پڕۆژە و پلانە پەروەردەییەکانیان لە هەرێمى کوردستان کرد، بە تایبەت دروستکردنى قوتابخانە و كۆمهڵگەى پەروەردەیی کە بە ههماههنگی و هاوكارى حکومەتی کۆریا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستكراوه. هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى پەروەردە ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کۆریای باشوور کرد و ڕۆڵى کونسوڵی گشتی کۆریای بەرز نرخاند لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان. لەکۆتاییدا وەزیرى پەروەردە داواى لە کونسوڵى کۆریا کرد، لە داهاتوو هاوکار و هەماهەنگى زیاتری وەزارەتى پەروەردە بن بۆ گرنگیدان بە ئەزموونى وڵاتەکەیان بە تایبەت خولى ڕاهێنان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى مامۆستایان لە هەرێمى کوردستاندا.