لە مەراسیمێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی زاخۆ، کرایه بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی زاخۆ
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ۸ی حوزەیرانی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد.
له مەڕاسیمێکدا لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی زاخۆ، کرایه بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی زاخۆ.
وەزیری پەروەردە پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خەڵکی ئیدارەى زاخۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی و پشتگیریی وەزارەتی پەروەردەی نیشاندا کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاریان دەبێت.
هەروەها وەزیری پەروەردە باسى لە ڕەوشی پەروەردە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پرۆسەی خوێندن بە گشتی، کرد.