هەردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و عێراقی فيدراڵ هەماهەنگییەکانیان زیاتر دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱ی حوزەیرانی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە "عەلی حەميد دلێمی" وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا باسیان لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، سوپاسی وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی کوردستانی كرد كه بهردهوام پاڵپشت و هاوكاری وهزارهتی پهروهردهی عێراق بووه،.
ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکاران و هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەت بەڕێوەچوو.