وه‌زیری په‌روه‌رده پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری مامۆستایانی كرده‌وه
![](/media/12889/13652320-5a2b-4964-86a7-15e1c01543d3.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133003553390000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشهممه۲۱ی حوزهیرانی۲۰۲۲، به ئاماده‌بوونی "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری لە هۆڵی گهلەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان كرایه‌وه كه له لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان ڕێكخرابوو .
له پێشانگهكهدا (۳۹) تابلۆی جۆراوجۆر نمایش كرابوون كه گوزارشتیان له جوانی سروشت و فۆلکلۆر ده‌كرد ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م جۆره چالاكیانه و نیشاندانی جوانیی سروشتی كوردستانی به گرنگ زانی و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ مامۆستایانی شێوه‌كار خواست .
هه‌ریه‌ك له بەڕێوەبەری گشتیی سەرپەرشتیاری و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، له پێشانگهكهدا به‌شداربوون.