Skip to the content

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری مامۆستایانی كرده‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه‌۲۱ی حوزه‌یرانی۲۰۲۲، به‌ ئاماده‌بوونی "ئالان حەمەسەعید ساڵح"  وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری لە هۆڵی گه‌لەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان  كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان ڕێكخرابوو .
له‌ پێشانگه‌كه‌دا  (۳۹) تابلۆی جۆراوجۆر نمایش كرابوون كه‌ گوزارشتیان له‌ جوانی سروشت و فۆلکلۆر ده‌كرد ،  وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م جۆره‌ چالاكیانه‌ و نیشاندانی جوانیی سروشتی كوردستانی به‌ گرنگ زانی و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ مامۆستایانی شێوه‌كار خواست .
هه‌ریه‌ك له‌ بەڕێوەبەری گشتیی سەرپەرشتیاری و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر،  له‌ پێشانگه‌كه‌دا به‌شداربوون.