وەزیرى پەروەردە و شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران پهرهپێدانی خوێندنی پیشەییان تاوتوێ کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکهوتى ٥ی حوزەیرانی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى بریکار و ڕاوێژکارى وەزارەت، پێشوازی لە "مەهدی فەیازی" جێگری وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران و "نەسرولڵا ڕەشنودى" کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان و شاندى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هاوکاری هەردوولا کرا بۆ گەشەپێدانی کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بوارەکانی خوێندنی پیشەیی .
شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیى خۆیان نیشاندا بۆ پاڵپشتى بهردهوامی وەزارەتى پەروەردە و پهرهپێدانی خوێندنی پیشەیی و ڕهوشی خوێندن بەگشتی له ههرێمی کوردستاندا، پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوولا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.