وەزیری پەروەردە بەشداریی لە ئۆپەرهیتی "شەهید بارزان" كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ،۳۱ی ئایاری۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر، بەشداریی لە ئۆپەرهیتی (من لەگەڵ پەپوولەکانم) كرد كه تایبهت بوو به یادكردنەوەی شەهید "بارزان ئیسماعیل" قوتابی پۆلی چواری بنەڕەتی کە ڕێکەوتی ۲ی كانوونی یهكهمی۲۰۲۱، لە گوندی خدر جیجەی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور، به دەستی تیرۆریستانی داعـش شـەهید كرا.
له مهراسیمهكهدا كه ژمارهیهك وەزیر و بریکاری وەزارەتەكان و ڕاوێژکار و بەڕێوهبەرە گشتییەکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان ئامادهیبوون، وەزیری پەروەردە تاجە گوڵینەی وەفاداری پێشکەش بە ڕۆحی قوتابی شەهیدكراو (بارزان ئیسماعیل) و خانەوادەكەی کرد.
ئهم ئۆپەرهیته لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی دهۆک ئامادەكرابوو.