وەزیری پەروەردە لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای کومپانیاکانی کۆڕەک تیلیکۆم کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی حوزەیرانی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به ئامادهبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت، پێشوازی لە "ئاراز ئازاد" نوێنەری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و لیژنەیەکی باڵای کۆمپانیاكه کرد، كه بە مەبەستی پێشکەشکردنی ۲ هەزار و ۲٦٥سیم کارتی کۆڕەک بە هەموو خزمەتگوزارییەکانیەوە بەبێ بەرامبەر به وهزارهتی پهروهرده ، سەردانی وەزارەتیان کردبوو، ئامانج لەمەش بۆ ڕاییکردنی کارەکانە لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی.
وەزیری پەروەردە سوپاسی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی کرد بۆ ئەو پشتگیریی و هاوکارییە، سیمکارتەکان لە ۲٦ی حوزەیران ئاکتیڤ دەکرێن و سوودی لێ وهردهگیرێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان و دەدرێت بە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی .
هاوكات گرێبەستێکی فەرمی له نێوان ههردوولا واژۆکرا، کە تێیدا مافی خاوەنداریەتی بێبەرامبەر دراوە بە وەزارەتی پەروەردە و ٢٠٠ خولەک بۆ هەموو تۆڕەکان مافی پەیوەندیکردن هەیە لەو مانگەی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەنجام دەدرێت، وەزارەتی پەروەردەش بۆ هەر بەڕێوەبەرێکی ناوەندی تاقیکردنەوە، مۆبایلێکی ئاسایی تەرخان دەکات.