وەزیری پەروەردە ٣٦مین پێشانگای ساڵانەی پیشەییەکانی کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱٥ی۳ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی خوێندنی پیشەیی، بەشداری لە (٣٦)مین پێشانگای ساڵانەی پیشەییەکان لە گەلەری کۆچێرا لە هەولێر کرد.
شایەنی باسە ساڵانە بەشی پیشەییەکان بەرهەمی ناوازەی کاری دەستی بەرهەم دێنن لە (سیرامیکی سارد ، سیرامیکی گەرم ، گوڵ، هونەری دارتاشی ، هونەری کانزاکان ، وچەندین کاری دەستی تر کە بەشێکی مامۆستایان و قوتابیان تێیدا بەشداربوون، دواتر وەزیری پەروەردە یەکە یەکەی بەشەکانی گەلەریەکەی بەسەرکردەوە، لەکۆتاییدا هیوای بەردەوامی بۆ خواستن و دەستخۆشی لێکردن بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتری خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستاندا.