وەزیرى پەروەردە بەشداری لە فیستیڤاڵی پەروەردەی دەشتی هەولێر کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى۱۳ی۳ی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان،بە یاوەریی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر، ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران، بەشداری لە فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی "پەرێزی هاوڕێ بنەڕەتی کچان" لە پەروەردەی دەشتی هەولێر کرد.
لە سەردانەکەدا لەلایەن مامۆستایان و قوتابییان چەندین چاڵاکی شانۆی و گۆرانی هونەری جۆراوجۆر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. دواتر لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵات و ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە.