وەزیرى پەروەردە سەردانی سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێری کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى١٧ی۳ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران، هەر یەک لە باخچەی منداڵانی(خونچە)، و قوتابخانەی (خەندە)ی لەناحیەی دارەتوو و قوتابخانەی (باخان)ی کچانی لە بنەسڵاوە بەسەرکردەوە.
لە سەردانەکەدا لەلایەن مامۆستایان و قوتابییان چەندین چاڵاکی شانۆی و سروود و گۆرانیی جۆراوجۆر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
هەر لەسەردانەکەیدا وەزیری پەروەردە بەشداریی چوارەمین فیستیڤاڵی بەهارە و کلتووری و فۆلکلۆری کوردی باخچە و قوتابخانەی (شاهانە)ی ناحکومی بنەڕەتی لە هەولێر کرد.