Skip to the content

وەزیرى پەروەردە سەردانی سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێری کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە  ڕێکەوتى١٧ی۳ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"  وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی  هەولێر  و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران، هەر یەک لە باخچەی منداڵانی(خونچە)، و قوتابخانەی (خەندە)ی لەناحیەی دارەتوو و قوتابخانەی (باخان)ی کچانی لە بنەسڵاوە بەسەرکردەوە. 

لە سەردانەکەدا لەلایەن مامۆستایان و قوتابییان  چەندین چاڵاکی شانۆی و سروود و گۆرانیی  جۆراوجۆر  پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. 
هەر لەسەردانەکەیدا  وەزیری پەروەردە بەشداریی چوارەمین فیستیڤاڵی بەهارە و کلتووری و فۆلکلۆری کوردی باخچە و قوتابخانەی (شاهانە)ی ناحکومی بنەڕەتی لە هەولێر کرد.