Skip to the content

وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە مەترانى ئەبرەشیەی کلدانی لە دهۆک کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكه‌وتى ۱۰ی۳ی۲۰۲۲،  "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌، پێشوازی لە "ئازاد شابا" مەترانى ئەبرەشیەی کلدانى لە دهۆک و شاندێکی یاوەری کرد  .
لە دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، هەروەها باس لە قوتابخانەی ئینتەرناشناڵ لە دهۆک کرا.
له‌ كۆتاییدا وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ خۆشحاڵى خۆى و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى  دەربڕى لە دروستکردنى پەیوەندییە پەروەردەییەکان.