وەزیری پەروەردە بەشداری رێوڕەسمی دەستپێکی قۆناغی جێبەجێکردنی بەرنامەی چەند ساڵەی چاکبوونەوە دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ۲۸ـی۳ـی۲۰۲۲ ئالان حەمە سەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێکی قۆناخی جێبەجێکردنی بەرنامەی چەند ساڵەی چاکبوونەوەی کرد، کە بە سەرپەرشتی خاتوو شیلان خەلیل جنید، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی پەروەردەیی و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی پاراستنی منداڵانی جیهانی سازکرا بوو.
لە رێوڕەسمەکەدا وهزيرى پهروهرده رۆڵی رێکخراوەکانی لەکاتی تەنگانە بەرز نرخاند و پشتگیری وەزارەتی پەروەردەشی بۆیان دووپاتکردەوە، ئاماژەى بە گرنگى پڕۆژەکەش دا بۆ بەرەوپێشچوونى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان.
ئەم پڕۆژەیە سێ ساڵە تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی کواڵێتی پەروەردە و فێرکردن و بەرزکردنەوەى ڕێژەى بەشداریکردنی قوتابیان لە قوتابخانەکان و ڕاهێنانکردن بە مامۆستایان و پشتگیریکردنی سیاسەتی تێکەڵکردن و چەندین بوارى دیکە.